![]() |
رێكەوتی 23\4\2010 لە درێژەی سەردانكردنی تەخ و چینەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستان ژماریەكی زۆری حەلك سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، كە پێكهاتبوون لە شاندێكی فرەنسی و ئیتالی پسپوری شوێنەوارەكان و سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین و ڕاگر و ماموستایانی زانكۆی سەلاحەدین كە لە لایەن نوێنەری شاندی فرەنسی و ئیتالی پەیڤێك پێشكەش كرا، هەروەها نوێنەری زانكۆی سەلاحەدین لەسەرگلكۆی نەمران پەیڤێكی پێشكەش كرد و تێیدا ئاماژەی بە رولی بارزانی كرد لە گەشەپێدانی هزری نەتەوەی و نیشتمان و گرنگیدان بە زانست و پەروەردە .
هەروەها ژماریەكی زۆری پەنابەرانی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، دواتریش شاندێكی كوردەكانی ڕۆژهەلاتی كوردستان شاری مهاباد سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، هەروەها نووسەری ناوداری مسری ( د.رجای فائد ) كە خاوەنی چەندین پەرتوك و لێكۆلینەوەیە لە بارەی پرسی كورد و كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد و لە لایەن نوێنەری بەرێز سەرۆك بارزانی و ل . ن بلێ بە گەرمی پێشوازییان لێكرا .