وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆداجێی بایه‌خ و گرنگیدانی حكومه‌ت و پێگه‌ی ئابووری وڵاتانه، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان |
![]() |
د.نه‌رمین مه‌عروف
وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆداجێی بایه‌خ و گرنگیدانی حكومه‌ت و پێگه‌ی ئابووری وڵاتانه، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له‌م رووه‌وه، ته‌نانه‌ت گرووپه‌كانی ئه‌م كۆمپانیانه له‌ڕێگای ته‌كه‌تولاته ئابوورییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵی ئابووری و دارایی زۆر وڵات و ناوچه‌یان كردووه، ئه‌زموونی وڵاتانی پڵنگه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و زۆر وڵاتی تری پێشكه‌وتوو تاراده‌یه‌ك بۆ ئێمه سوودمه‌نده، ئه‌وان بێ وه‌به‌رهێنانی بیانی و راكێشانی گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان بۆ ناو كاروچالاكی ئابوورییان نه‌یانتوانیوه گه‌شه به‌ئابوورییه‌كه‌یان بده‌ن، له‌م سیسته‌مه‌ی به‌جیهانیبووندا ناكرێت ده‌رگاكان واڵا نه‌كرێت و تێكه‌ڵ به‌ئابووری جیهانی نه‌بیت، ئه‌وه‌بوو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و كۆریای باشوور‌و چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی توانییان بۆ قۆناغێكی دیاریكراو له مێژوویه‌كی جیاوازدا ببنه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی پێشكه‌وتوو و ئابوورییه‌كه‌یان بۆ پێشه‌وه ببه‌ن له‌ڕێگای هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی وه‌به‌رهێنانی بیانی، مه‌رج نییه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌زموون و به‌رنامه‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌ینه‌وه و تا راسته‌وخۆ كۆپی به‌رنامه‌و كار‌و پلانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه بكه‌ین،چونكه بۆ هه‌ر قۆناغێكی گه‌شه‌كردن وه‌به‌رهێنان ده‌گۆڕێت و، په‌ره‌پێدانی ئابووریش پێوه‌ندی به‌زۆر بواری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و بگره سیاسییه‌وه هه‌یه، بۆیه تێكه‌ڵاوبوون له‌ناو ئابووری جیهان و سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ندێك ئه‌زموون و پلانی ئابووری پێویسته،چونكه پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان و چاره‌نووسی گه‌لان ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری شوێنه‌واریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌سه‌رو گرفت و ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه دێت، ئه‌وه‌تا كاتێك كۆماری ئیسلامی ئێران تۆبپارانمان ده‌كات كه‌چی به‌سه‌دان كۆمپانیای ئێرانی بوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه به‌ملیۆنه‌ها دۆلار ئاڵووێری بازرگانی ده‌كرێت، له رابردووش‌دا سه‌دان سه‌ربازو تانك و زرێپۆشی توركی هاتبوونه سه‌رسنووره‌كانی هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازییان ده‌كرد كه‌چی كۆمپانیاكانیانی ئه‌و وڵاته تا ئه‌مڕۆ بوونیان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئابووری جیهان له قۆناغی سه‌رمایه‌ی داراییدایه و شێواز‌و ئامانجی جیهانی له گۆڕانكاری به‌رده‌وامدایه، بۆیه گۆڕانكاری و رێكخستنی زۆر بڕگه‌و یاسا‌و به‌رنامه‌ی ئابووری بۆ ئه‌مڕۆ پێویسته، ناكرێت له‌هه‌رێمێكدا كه خاوه‌نی بازاڕی دارایی و بۆرسه‌و بانكی پێشكه‌وتوو نه‌بین ئیدعای ئابووری بازاڕ بكه‌ین، له‌كاتێكدا نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی هاتبووه سه‌ر وڵاتێكی وێران و ئابوورییه‌كی داڕماو، بۆیه ناتوانرێت به‌هه‌مان قۆناغی په‌ره‌پێدان كه وڵاتێكی تر پێیدا تێپه‌ڕ بووه ئێمه‌ش هه‌مان قۆناغ به‌سه‌ركه‌وتوویی ببڕین. چۆن بتوانین ببینه به‌شێك له‌ئابووری جیهانی و سوود له سه‌رمایه‌گوزاری بیانی وه‌ربگرین؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی به‌توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستی هه‌یه‌و ده‌بێت به‌رپرسانی پێوه‌ندار به وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان گوێبستی ئابووریناسان و شاره‌زایانی ئه‌م بواره بن.
كرانه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رووی ده‌ره‌وه‌و فراوانبوونی پێوه‌ندییه بازرگانی و ئابووری و سیاسییه‌كان ده‌رگایه‌كی باشی بۆ كردینه‌وه، تاوه‌كو سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیاو شاره‌زایی و توانایی گه‌لانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرین، گه‌رچی ئێمه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و یاسایه‌كی تایبه‌ت به راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانیمان هه‌یه، به‌ڵام بواری وه‌به‌رهێنان زۆر فراوان و گه‌وره‌تره كه ته‌نیا به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌كو ده‌زگای وه‌به‌رهێنان بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ئاسته‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگرین، له‌قۆناغی گه‌یشتن به‌ره‌و ئابووری بازاڕ كه تێیدا وه‌به‌رهێنانی بیانی ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگی داگیركردووه پێویست به‌وه ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی به‌لێشاو كۆمپانیا بیانییه‌كان رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان خۆمان ئاماده‌بكه‌ین، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه گه‌وره كۆمپانیا‌و بیزنسكارو وه‌به‌رهێنانی بیانی رووده‌كه‌نه ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ئابووری و بازاڕی كراوه ناوده‌برێت و ڕێگری سه‌رمایه‌و كۆت و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م كاركردنیان نییه، بانكه‌كانمان خۆیان بۆ هاتوچۆ پێكردنی سه‌رمایه‌ی گه‌وره ئاماده نه‌كردووه، ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه‌شی كه پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیدا نزمه ئه‌گه‌ری هاتنی گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهانی زۆره، به‌ڵام له‌كاتی هاتنیان رووبه‌رووی نه‌بوونی كرێكار‌و كارمه‌ندی شاره‌زا ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی زانیاری گشتی ئای تی و ته‌كنه‌لۆژیا،ـ كه ئه‌مڕۆ وه‌به‌رهێنان پێویستی پێیه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر رووی نه‌كردۆته وڵاتی ئێمه، ته‌نانه‌ت وه‌كو پێویست خۆمان ئاماده‌نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه كاری باش و سه‌ركه‌وتوو نه‌كراوه به‌ڵام هێشتا چه‌ندین بوار‌و كه‌رتی ئابووری هه‌یه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه یاخوود له‌قۆناغی ئینتقالیدایه.
ره‌نگه بوونی داهاتوویه‌كی روون و سه‌قامگیر له‌هه‌رێمه‌كه‌و كاركردن بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌پاڵ سه‌قامگیری به‌های دراو زامنی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیمان بۆ بكات، یاسا‌و ته‌شریعاته ئابوورییه‌كان له‌گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ن كه وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بایه‌خی پێ ده‌دات، مه‌رجه یاسا‌و رێنماییه‌كانی پێوه‌ندار به وه‌به‌رهێنان و كاری بیزنسكاری گۆڕانكاری تێدا بكرێت و به‌پێی قۆناغه‌كه‌و ویستی ئێمه كار ئاسانییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بكرێت. ئێمه چوارچێوه‌ی گشتی سیاسه‌تی ئابووریمان روون نییه، ئایا ئابوورییه‌كی هاوبه‌ش و تێكه‌ڵاومان هه‌یه یان ئابوورییه‌ك كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئابووری بازاڕ به‌ڕێوه ده‌چێت. بوونی ژێرخانێكی ئابووریی لاواز خاڵێكی تری بێهێزی ئابوورییه‌كه‌مانه راسته گرفتی كاره‌با و ئاو‌و رێگاوبان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر تاراده‌یه‌ك رووی له‌چاره‌سه‌ركردن كردووه یاخوود هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌و گرفت و كێشانه بوونیان هه‌یه‌و به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئه‌م هۆكارو خاڵانه‌ی باسمان كرد وایكردووه یاسای وه‌به‌رهێنان كاریگه‌ری ته‌واوی نه‌بێت له‌پرۆسه‌ی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی، چونكه یاسا‌و ته‌شریعاته ئابوورییه‌كان ئه‌و ئاسانكارییه‌یه كه وه‌به‌رهێنان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی كوردستان پێویستێتی دواتر بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێته پێشه‌وه كه‌پێویستی به ریفۆرمێكی فراوان هه‌یه له‌بواری كارگێڕی و ئابووریدا، ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی فراوانتر‌و گه‌وره‌تر كردووه هاتنه پێشه‌وه‌ی ئابوورییه پێش سیاسه‌ت، پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه سوودمه‌ندی یه‌كه‌من به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێن نییه‌و به‌به‌رده‌وام كاڵا‌و به‌رهه‌می وڵاتانی تری جیهان روویان تێده‌كات واته ئه‌وان فرۆشیارن و ئێمه كڕیارین، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌كه له ته‌رازووی بازرگانی كه پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.