بەندیخانە : خۆ بە دەستەوەدان یان شوێنی بە گژداچونەوەی چەسپانەوەی میللەتێك |
![]() |
رەشید مەلا عەلی كۆلەكی
مرۆڤی گەورە خاوەنی بیری گەورە و كاریگەر و كارایە و بە پێی چەكداربوونی بەو بیرە گەورەیەی، هەمیشە و لە هەموو كات و ساتێ ئامادەیە خۆی بە فیدای بیرەكەی بكات، چونكە بیرەكەی تەعیبر لە بیری بوونی گەلەكەی دەكات كە بیری ئازادی و سەربەستیە، واتە بوون و وجودی گورا و بۆی گرنگ نیە، ژیان بە سەرچاوەی بوون و وجورێكی تری پایەدار دەزانێ، بەڵام وجودێكی سەربەخۆ و بەردەوامیی گەلەكەی ئەم پایەدارییەی بۆ بە دیاری دێنێ، مروڤی گەورە هەمیشە ئامادەیە خۆی لە پێناو گەلەكەی بەخت بكات بۆ ئەوەی گەلەكەی بە زیندوویی بمێنێتەوە، چونكە زیندوویی گەلێك پەیوەندی خۆ بەخت كردنی گەورە مروڤ و سەركردەكانیەوە هەیە، بە بێ فیداكار كەسانێك ئازادی گەلێك پەیڤێكی بێ مانەیە و ئەو ژیانەی مروڤی گەورە ئاواتی بۆ دەخوازێ تەنیا و تەنیا لە ناو جەرگی گەلەكەی دا بەدی دەكرێ. مرۆڤی گەورە پاك و دورە لە هەموو شتێ، ئارەزووە تایبەتیەكان، كار و پێشەی تایبەتی، بەرژەوەندیە كەسییەكان، پەیوەندیە تایبەتیەكان و....هتد. هەموو وجودەكەی تەنیا گەلەكەیەتی، مروڤی گەورە خاوەن بیرێكی گەورەیە، هەڵگری هزرێكی گەورەیە بریتییە لە هزری ئازادی مرۆڤ لە هەر جۆر و كۆتبەندێكی دەستكردی مرۆڤ، پەیوەندی مروڤی خاوەن بیری مروڤایەتی و ئازاد تەنیا بەو كاسانەوەیە كە هەڵگری بیرێكی لە چەشتی ئەون و وەك ئەو بیر دەكەنەوە. مروڤی گەورەی هەڵگری هیچ ئامانجێك نیە جگە لە ئازادسازی و خوشبەختی گەلەكەی، بیرەگەورەی مروڤی گەورەیە كە گروتێن بە گەلەكەی دەبەخشێ و ئامادەی روبەروبونەوەی چەپسانەوە و داگیر كردن دەكات، پەیوەندی دەرونی و روحی مروڤی گەورە و سەركردە لەگەل خاك و گەلەكەی لە ئازاد كردنی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێ و هێزێكی گەورەتر لە هێزی مروڤە ئاساییەكانی پێ دەبخشێ، ئەو بیرە ئازادەی مروڤی سەر كردەیەكە پێگە و هەڵكەوت و شوێنە جوغرافی جۆراوجۆری سسیتەمە داگیركراوەتان كار لە بیر و ئیرادەكەی ناكەن و نایترسێتن و ناتوانن پاشەكشەی پێ بكەن لە ئیرادەكەی بۆیەش هەموو شوێنێ بە شوێنی بەرخودان و خوراگری دەزانێ، ئاوارەیی، دورخستنەوە لە زێدی و تەنانەت چوارچێوە و چوار دیوارە تەسك و تاریكەكانی بەندیخانەش رێ لە بەهێز بوون و پەرەساندنی بیر و ئیرادەكەی ناگرن، ئەوەی بیری دەكاتەوە گەلەكەیەتی و گەلێكیش لەو شوێن و ئامرازە دروستكراوەكانی دەستی مروڤ گەورەترە. بەندیخانە بۆ مروڤی گەورە شوێنی بەرخودان و خوراگری و ناردنە دەرەوەی بیری خوراگری و ئازادی و موژدەی رزگاری و ئازادی گەلەكەیەتی. بەر لە (52)سال و لە روژێكی وەك ئەمرۆ (شێخ ئەحمەدی بارزانی) مەزن و گەورە دوای بە سەر بردنی ماوەیەكی زوری تەمەنی پیروزیان لە چوار دیواری بەندیخانە بە و ئازادیە شاد بوو كە ئاواتی بۆ دەخواست و بۆی تێ دەكوشا ئەو زاتە گەورەیە بەندیخانەی داگیركەران و چەوسێنەرانی مروڤی كردە گورەپانی مقاوەمەت و خوراگری و بەگژدا چونەوەی چەوسانەوەی گەل و نیشتیمانەكەی، بەرخودانی ئەو مروڤە گەورەیە ئەو راستیەی سەلماند كە هیچ شت و هیچ شوێنێ ناتوانێ ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران لە رێرەوە مروڤایەتی و نیشتمانپەروەرەكەیان لابدات و لەخشتەیان بەرێت . بەندیخانە ئەو شوێنە بوو كە بوە ناوەندی بەلاو كردنەوەی ترس و توقاندنی دوژمنان و داگیر كەرانی خاك و بیری گەلەكان، بەندیخانە بوە شوێنی گەیاندن و بەڵاو كردنەوەی مۆژدەی ئازادی و سەركەوتن بە سەر سیستەمە توتالیتارو چەوسێنەران. ئەو سەركردە گەورەیە هەر چەندە بەرەوالەت بەندكراوە و بەدیل كرا بوو، بەڵام بە بیر و ئیرادەوە ئازاد بوو. بەند كردنی جەستە نەبووە هۆكاری بەند كردنی بیر و هزرەكەشی، تا بیری مرۆڤیش ئازدا بێت واتە مروڤ ئازادە، چونكە تەنیا و تەنیا بە بەندكردنی بیری ئازادی مروڤە كە مرۆڤ بەند دەكرێ و بیریكێش كە ئازادی و رزگاری مروڤ زاخاوی كردبێ بەدیل گرتن و بەندكردنی لە دەرەوەی هێزی دەسەڵاتدار و دژە مروڤەكانە. ئەو زاتە گەورەیەش گەرچی بە جەستە و بە رەوالەت خرایە ناو چوار دیواری بەندیخانەوە. بەڵام هیچ كات نەتوانرا بیری بەدیل و بە بەندبكریت، چونكە بیری، بیرێكی ئازاد و بیرێكی مروڤایەتی بوو، بیرەكەی لە ئازادی مروڤەوە سەرچاوەی گرتبوو. بویەش بەندیخانەشی كردە شوێنی بە گژداچونەوەی چەوسانەوەی میللەتێك بەندیخانەی كردە گورەپانی بەلاوكردنەوەی كلتور و بیری مروڤایەتیی ی مرۆڤ و موژدەی ئازادی و خو بە دەستەوەنەدان و نەچونە ژێر باری زوڵم و چەوسانەوەی مروڤایەتیی ناردە دەرەوە و بە سەر نەنواندنیشی بویە وێنە و نمونەی خوراگری و بەرخودان و پردی پەرینەوەی گەلەكەی بەرە و ئازادی و سەربەستی. لە یادی(52)سالەی ئازادبونی(شێخی ئەحمەدی بارزانی)ی گەورە و خێزان و كەس و كاری و تێكوشەرەكانی گەلەكەمان سەری رێز و نەوازش بویان دادەنوێنین كە بەندیخانەكەشیان بویە شێوازێكی روبەرو بونەوەی دوژمنانی ئازادی و رزگارییگەلان. سلاو لە گیانێ تێكوشەرانی رێگای مروڤایەتی لە سەرتاسەری گیتی. سلاو لە مروڤی خاون بیری گەورە و ئازاد و چونكە ئازادی گەلان بەرهەمی سەركردە و گەورە پیاوانی خاوەن بیری ئازادە.