كارتەكانی سەر ( ڕەفە )، چییان لە كورد دەوێ ؟

لێدوانە ئاگرینەكانی ئەم دواییەی حەسەن نەسڕوڵا، سەلمێنەری ئەو راستییەیە، كە هەڵوێستیی ناحەزانەی حزبوڵاو                                 

image

                                                                                                 هاودەنگ فاروق

                                                                                        hawdeng46@hotmail.com 

 

 

لێدوانە ئاگرینەكانی ئەم دواییەی حەسەن نەسڕوڵا، سەلمێنەری ئەو راستییەیە، كە هەڵوێستیی ناحەزانەی حزبوڵاو رێكخراوی ئەمەل –ی لوبنانی، دوژمنایەتییەكی جەمسەرگیرونەخشەبۆكێشراوە، نەك بەرامبەر كوردەلوبنانییەكان، بەڵكە لە دژی هەرێمیی كوردستانی ئیراقیشدا .

 حزبوڵا و ( ئەمەل ) كە لە بنەچەدا، لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێران و سورییەوە، یارمەتیی : دامەزراندن، رێكخستن، ڕاهێنان دەدرێن، وەك دڵسۆزێكی پلە یەك بۆ ئەم دو وڵاتە، دەستیان لە جۆرەها نەیارو دوژمنی ئیران و سورییە وەشاندوە، ئەم دو گروپە، كە ناوبانگو وێنەیەكی جوانیان لە سەر ئاستیی نێوخۆیی و نێونەتەوەییدا نییە، دوای تێرۆركردنی رەفیق حەریری، كە كوردی لە بێ ناسننامەییی و رەگەزننامەی لوبنانی ڕزگار كرد، بە ئاشكراو نهێنی كەوتونەتە گیانی هاوڵاتیانی كورد لە لوبنان و رەوتاری دوژمنكارانەیان لە دژا پیادە دەكەن، تا كار گەیشتۆتە ئەوەی چەندین كەسایەتی، یا ئەوانەی پشتگیری مافەكانی كورد دەكەن بكەونە بە رقوكینەی پەنگخواردوی چەندین ساڵەی خۆیان و ئاغاكانیان .

حزبوڵای لوبنانی شیعەمەزهەب، كە ژێرخانێكی نێودەوڵەتیی لە تێرۆردا هەیە، وەك كارتێكی حازر بەدەستی ئێران و سورییە بۆ هەر جولەپێكردنێك، هەمیشە لە سەر ڕەفە دانراوە، لەگەل (ئەمەل )دا، وەك دو ڕوی دراوێك، خەون بە بەرپاكردنی جەنگێكی دیكەی ئەهلی لە وڵاتەكەیاندا دەبینن، ئێستا رۆژانە لە رێگەی كەناڵی جیاوازەوە، تەشقەڵە بە كوردە لوبنانیانەوە دەكەن، ڕێگریان لێ دەكەن و ئازاریشیان دەدەن .

ئەم هەڵمەتەی گروپی حزبوڵا و ئەمەل، مەرامیی سیاسیی ئەوپەڕی دوژمنكارانەی لە پشتەوەیە . ئەگەرچی ئەوان لای سەركرایەتیی كورد نە ژمارەیەكی سیاسین و نە مانایەكیشیان لە نێو هاوكێشەی سیاسیی ئێراق و ناوچەكەدا هەیە، بەڵام ئەوەی ماییەی نیگەرانییە، دوژمنایەتی ئەو دو گروپەیش، دەچێتە خانەی هەڵمەتیی نوقوڕچەلێدانی ئەم دواییەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، جا لە لایەك گوشاری تۆپبارانكردنی سنورەكانی كوردستان یا جولاندنی كارتیی حزبوڵای دورەدەستە لە دژی خاڵێكی هەرە لاواز، چونكە دەزانیین كوردانی لوبنان ژمارەیان لە 150 هەزار كەسێك تێپەڕ ناكات و ڕۆلێكی ئەوتۆیشیان نە بە سەر سیاسەتیی نێوخۆی لوبنان و نە ئێراقیشا هەیە، تا ئێران و سورییە بە هۆی مەقاشی دەستیانەوە لە بەیروت تۆڵەیان لێ بكەنەوە، ئەم دو گروپە ناحەزە، بە نیەتی گوشارخستنە سەرسەركردایەتیی كوردستان كەوتونەتەخۆ، تا بە خەیاڵیان، كورد ملكەچی ئەجندای ئەو وڵاتە گۆشەگیرانە بكەن، كە بە سەرچاوەی فكرو لۆجیستی و داهاتی ئەوان ناسراون .

لە راستیدا، ئەو حاڵەتەی حزبوڵا و ئەمەل – ی لوبنانی غەریب نییە، كاتێك دەبینیین، لە سەر ئاستیی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، كەناڵی ئیعتیرافكردن بە كییانیی سیاسیی و پێگەی كورد لە زێدەبوندان، كوردستان بۆتە چیرۆكێكی سەرنج راكێش لە ناوچەی رۆژهەڵاتانی راوەڕاستدا، گروپ و لایەنی شۆڤێنیستی ناوچەكە هان دەدرێن، بە ئامراز و ئەجێندای جیاوازەوە دژایەتیی كوردان بكەن و هەوڵ دەدەن كورد لە ژێر گوشاری جێبەجێكردنی مەرامیی خۆیان رازی بكەن، بەم رێگەیەوە دەگەڕێن پەلاماری لاوازترین خاڵی پێكهاتەی كورد دەدەن لە ناوچەكەدا، ئەویش كوردانی لوبنانن، كە ئەوەیش نیشانەی سوتانی كارتەكانیانە لە نزیكدا بۆیە كارتیی سەڕ ڕەفەكان وەكار دەخرێن .