لە ئەندێشە كەمدا

چ ڕۆژێكی سەختبوو دونیای هەژاند ؟....چ هەوایەكی توزاوی بوو دڵی شلەژاند ؟

 

image

                                                                                                م. رشید سەفتی

 

چ ڕۆژێكی سەختبوو دونیای هەژاند ؟

چ هەوایەكی توزاوی بوو دڵی شلەژاند ؟

چ مرۆڤێكی دڕندەبوو منی بەرە و مەملەكەتی غەریبی راونا ؟

چ هەگبەیەكی تاریك بوو هەستی پیرۆزی نیشتمان و ئایین و ئاینزاكەمی كوڵاند ؟

چ پەتایەكی كوشندە بوو منی بەرەو فیرقەت برد ؟

چ ڕۆژێكی بێ بەرەكەت بوو ... چ روژێكی بێ یاسا بوو؟

چ ویژدانێكی بۆگەن بوو ... چ نەمامێكی بێ سێبەر بوو؟

چ بونەوەرێكی بێ باوەر بوو ... چ مارێكی ژەهراوی بوو؟

لەكۆتایی مانگی 7 ی ساڵی 1983 دا ژەهری باراند

ژەهری ئەوەندە دژوار بوو .. ئەوەندە دژوار بوو

بێجگە لە مرۆڤ و ڕووەك ....... باڵندە و ماسی ناو رووبار و دەریاكانیشی دەسوتاند

سنوری دەولەتانی دەبەزاند ... هەرچەند هەرچەندە ژەهرەكەی بە ناوی پیرۆزی ئیسلام و پیاو چاكانەوە بویە دەكرد .... بەڵام هەمووكەسێك كەتامی كرد... درەنگ یان زوو لێ ئاشنا بوون كە درندەیە و پابەند نییە بە هیچ یاسا و رێسایەك ... پابەند نییە بە هیچ ئایین و ئاینزایەك

هو خەلكینە هو خەلكینە ..... لەم ڕۆژەدا قەلەم ئوقرەی نەبوو

ویژدان نەدەوێرا ........... پەیڤ دەرنەدەبرا

باران نەدەباری ............ هاوار و ڕوو ڕوو دەنگی نەبوو

زارۆك پێ نەدەكەنی .....گوڵ نەدەكراوە

بولبول جریوەی نەبوو ... دێرە دێرینەكان و منارەی بەرزی مزگەوتەكان و خانقاكان و پیاوانی ئاییندار برەویان نەبوو، كورد پەروەران دوور خرابونەوە ..... ئَێرە دەنگی كوردستانی عێراقە بە فرت و فێڵ و تەشویش شَوێنرا بوو

ئالەم ئالەم ساتانە دابوو هەڵوە بەرزەفرەكان

گوڵە سۆرە كان

فریشتەكانی كوردستان

پیاوانی (خودا) پەرست

خاوەن ویژدانەكان

مرۆڤ دۆستەكان

دڵساف و دڵسوزەكان

ئەنفال - ئەنفال - ئەنفال - ئەنفال - ئەنفال كران .

 

------------------------------------------------------

هەموو ڕۆژێ باوكم دەیگوت خۆزگە من بارزانی بووام

بەڵام ئێمە تێنە دەگەیشتین كە بۆچی وادەلێت

چونكە دیار بوو كە ئێمە ئەو بووین

ئەو هەموو ڕۆژێ دەستەواژەكەی دووبارە دەكردەوە

ئێمەش هەمیشە لەناخماندا هەمان وەلاممان دەدایەوە

تاوەكو ڕۆژی 31/7/1983 واتە رۆژی ئەنفالكردنی

كە دیتی لەبەر دەرگای پاسێك لە پاسەكان

پیاوێك و چەند سەربازێكی رژێم دەمەقالەیانبوو

دیاربوو پیاوەكە دەیگۆت لە كۆلم ببنەوە

من بارزانی نیم بەڵام ئەوان هەروازیان نەدەهێنا

تاوەكو باوكم لێیان چووە پێشەوە و پێیان گوتن

بەلێ ئەو بارزانی نییە لێ ی گەڕێن من بارزانیم بمگرن

بەلێ دیاربوو باوكم بەو ئاواتەی گەیشت

كە هەمیشە لەبەڕدەممان دەیگوتەوە

خۆزگە ببم بە بارزانی

ئەوەبوو ئەوجارە گۆتی بم گرن منم بارزانی

خۆزگە هەموومان لەناخی گەیشتباین

خۆزگە بمانزانیبایە چ هێزێكی ئیمانی نەمربوو

هەمیشە لە ناخ و مێشكی دا دەخولایەوە

بەم ئەوەندە دەزانین كە ئەو ئێستاش هەردەلێ منم بارزانی

بەلێ دیاربوو بەلای ئەو

بارزانییەت تەنها عەشیرەتێك و هۆزێك نە بوو

تەنها دەڤەرێك نەبوو

تەنها نەتەوە نەبوو

بەلكو بارزانییەت ئەمانە هەموو بوون و

سەربارییان باوەرێكی پاك بوو

بۆیە هەردەیگوت خۆزگە ببم بە بارزانی

بەلام بەداخەوە صدام و بەعس لەهیچ تێنەدەگەیشتن

ڕێزیان بۆ بەها پیروزەكانی هیچ كەسێك دانەدەنا

ئەوان بە سروشتی جوانی كوردستان سەرسام دەبوون

ئەوان بە جوامێری و پیاوەتی بارزانییەكان نیگەران دەبوون

ئەوان بە دیتنی جامانی سوور بریندار دەبوون

ئەوان بە پەیڤی زمانی كوردی تەواو بێزار دەبوون

ئەوان بە كولتوری نەتەوەكەم دژوارتر دەبوون

ئەوان بەناوی پیرۆزی كوردستان هاردەبوون .