قەرەبوی جینوسایدی گەلی كوردستان چۆن ؟

تاوانی دژە مرۆڤی كومەلكوژی كە لەلایەن رژێمی رووخاوی بەعس بە بریارێكی پێش وەختە و پرۆسەیەكی سیستەماتیكی سەربازی            

image

                         لە بیرەوەری 27 سالەی كومەلكوژی بارزانیەكاندا :                                      

                                                                                          فاخر علی عارف 

 

تاوانی دژە مرۆڤی كومەلكوژی كە لەلایەن رژێمی رووخاوی بەعس بە بریارێكی پێش وەختە و پرۆسەیەكی سیستەماتیكی سەربازی دژی گەلی كورد لە نێوان ساڵانی 1980 تا 1988 ئەنجامدرا، خۆی لە چەند قوناغێكدا دەبینێتەوە وەكو كۆمەلكوژی فەیلیەكان لە سالی 1980 و بارزانیەكان لە 31/7/1983 ئەنفالی ڕەشی بادینان و گەرمیان لە 1987 و 1988 كیمیابارانی هەلەبجە و شێخ وەسان و بادینان لە سالی 1988 . كە لە دوای رووخانی رژێمی دیكتاتوری بەغدا ئەم پرسە كەوتە بەردەم قوناغێكی تازەدا و خۆی لە چوارچێوەی پرسێكی حقوقیدا دیتیەوە، دیارە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەن و دامەزراوەكانی پەیوەندیدار ئامادەكاری پێویستی یاسایی بۆی كرا، تاكو وای لێهات ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق و دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی وەك جینوساید دانی پێدابنێن، هەرچەند هێشتان كێسی تری گرینگ كە دەكرێ بۆ دادگای نێودەولەتی بە گرنگترین بەلگە بژمێردرێن ماون كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات ئەویش وەكو كێسی كۆمەلكوژی بارزانیەكان كە دوای 26 دانیشتنی دادگا چاوەرێ ی بڕیاری كوتایی لێدەكرێت . بەهەر شێوەیەك بێت ئێستا بۆ حكومەتی عێراق پابەندبونێكی(التزام) یاسایی دروست بوە لە پێناو قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوان .

هەرچەندە قەرەبوی زیان لێكەوتوانی ئەنجامی سیاسەتی دڕندەی رژێمی بەعسی رووخاو مافێكی دەستوریە وە پێویستە جێبەجێ بكرێت بەڵام بەیێی سروشت و ئەقلیەتی سیستەمی حوكمرانی بەغداد، بەبێ گرنتیەكی نێودەولەتی ئەم مافە بۆ گەلەكەمان و كەسوكاری قوربانیان ئەستەمە . بەتایبەتی جۆری قەرەبوكردنەوە، چونكە هەركە ناوی قەرەبوكردنەوە دەگاتە بەرگوێ ی كەسوكاری قوربانیەكان زیاتر بیر لە بواری ماددی و گوزەرانی ژیانی ڕۆژانە دەكرێتەوە .

هەرچەند راستە بواری ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی كەسوكاری شەهیدانمان یەك لە لایەنی گرنگی قەرەبوكردنەوەیە بەڵام قەرەبوی سەرەكی و گەوهەری قەرەبوی واتای و نەتەوەییە . بەپێ ی ئەم دوو خالە لوژیكیە :

1-                  ئەگەر پرسیار لەهەر تاكێكی كورد بكرێت بۆچی رژێمی دیكتاتوری بەعس ئەم تاوانە دژە مرۆییەی دژی گەلەكەمانی ئەنجامدا بێگومان لە وەلامدا دەلێت تەنیا لەبەر كورد بوون . كەواتە رژێم لە بەربوونی خانوێك یان زەویەك و مووچەیەكی مانگانە و مەڕومالات كەسوكارانمانی قرنەكردووە، بەلكو لەبەرئەوەی كە خاوەنی وولاتێك بەناوی كوردستان و ئاڵایەكی تایبەت و زمانێكی ڕەسەن و مێژووێكی دەولەمەند و شارستانیەتێكی دێرین و بەتایبەتی هزرێكی كوردی بووە .

2-                   ئەگەر بێت و بەهەریەك لەكەسوكارانی قوروبانیانی جینوسایدی كوردستان بەگشتی بگوترێ كە روفاتی شەهیدی تۆ لە فلان بیابانی باشووری عێراق دۆزراوەتەوە بە بەلگە و ناونیشانی تەواو باوكتە یان براو دایك و مندالتە، بەڵام لەپێناوی دەستكەوتێكی ماددی دەست لەم روفاتە هەلگرە باهەر لەوێ بمێنێت، نە تەنها قبول ناكات بەلكو یەكەم داواكاریشی وەكو ماف ئەوە دەبێت كە بەزووترین كات بگەرێندرێتەوە خاكی كوردستان بۆیە بە پێی یاسا بەر لەهەرشتێك هۆكاری ئەنجامدانی تاوان كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر حوكمدان و بڕیار وەرگرتن لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و دادوەری، ئەویش لەڕێگای قەرەبوكردنەوە. لەبەرئەوە پێویستە ئەم هوشیاریە بەشێوەیەكی بەرنامەرێژكراو رێكو پێك لەلایەن لایەنەكانی پەیوەندیدار گەشەی پێ بدرێ كە قەرەبوی جینوسایدی كوردستان بەر لەهەر شتێك قەرەبویەكی نەتەوەییە، كەدەبێ كار بۆ ئەوە بكرێ كە قەرەبوی قوربانیانی كۆمولكوژی كورد بەگشتی چۆن بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە؟ بێگومان پێویستە گەلەكەمان لە ئەزمونی گەلانی تری جیهان كە توشی جینوساید هاتوون وەكو جولەكە، ئەرمەن، كوسۆڤۆ و دارفور كەلك وەرگرێ . ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی لە نێوان لایەنەكانی پەیوەست بەم پرسەیە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەك و رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی و چالاكڤانی بواری مافی مرۆڤ لەلایێكی تر دەكات بۆئەوەی ببێتە بەرنامەیەكی بەردەوام كاركردن بەشێوەیەكی حقوقی و پراكتیكی نەتەنیا سیاسی و راگەیاندنی .

ئەویش ئەمە دەردەخات كە لەسالیادی 27 سالەی كۆمەلكوژی بارزانیەكاندا پرسی جینوسایدی كوردستان خۆی لە قوناغێكی تازەتردا دەبینێتەوە كەدەبێت ببێتە پرسێكی حقوقی نێودەولەتی بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بە شێوەیەكی هاوسەنگ لە ئاستی دەرەوە و ناوەوەدا كاری جدی بۆ بكرێت كە لە ئاست دەرەوەدا بەرێكخستن و یەكخستنی هەموو هەوڵەكانی ئەم بوارە و بەتایبەتی لەرێگای بەرنامەو كاری بسپۆڕی و دامەزراندنی لۆبی كارا، كە ئەمەش زەرورە یەكەم جار لەئاست ناوخۆی كوردستاندا بە دەستپێكردنی پرۆژەیەكی هوشیاركەرەوە و بەشداری پێكردنی خەلك و لایەنی بسپۆڕ لە پرۆژەی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستاندا . هەروەها لەپێش دا چاوێك بەیاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیداندا بخشێندرێتەوە و هاوتەریبی هەموو ئەو مافانەی كە لەم یاسایەدا هاتووە پرسی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان لە چوارچێوی ئەم یاسایەدا بێتە گونجاندن و ببێتە ئەركێك لەسەر شانی هەرلایەنەكی پەیوەندیدار بۆ ناساندنی پرسی جینوسایدی كوردستان بە جیهان . كە لەو كاتەدایە قەرەبوی سەرەكی و گەوهەری جینوسایدی كوردستان بەمافی چارەنوسی گەلی كورد و بوونە كیانێكی سەربەخۆ گرەنتی دەكرێ .