یادكردنەوەی كوِمەلكوژی بارزانیەكان و بەجیهانی كردنی جینوسایدى كوردستان

بەر لە 27 سال لە رووداوێكی تراژیدی و دژی هەموو یاسا و رێسای نێودەولەتی و مرۆیی                                                                 

image

                                                                                           مبەشەر حسن حدو

 

 

 

بەر لە 27 سال لە رووداوێكی تراژیدی و دژی هەموو یاسا و رێسای نێودەولەتی و مرۆیی (8000) هەشت هەزار نێرینەی بارزانی لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاو دەستگیر كران و دواتر لە دوای تێپەربوونی بیست و دوو سال بەسەر دەستەسەركردنیان تەرمی ژمارەیەكیان لە طۆرە بەكۆمەلەكانی باشووری عێراق دۆزرانەوە .

بێگومان ئەم كردارە نامرۆڤانەیە ، بەپێی هەموو یاساكانی مرۆیی و نێودەولەتی دەچێتە خانەی جینوساید ئەگەر بەراوردێك لە نێوان ئەم كردارە نامرۆڤانە و دۆسیەكانی تر بكەیت كە لە ئاست جیهاندا بە جینوساید ناسراون بە بوێرییەوە دەتوانرێت بووترێت كە لەبەر سروشت و جۆری تاوان و هەروەها كات و شوێنی رووداو و پلاندارێژی پێش دەم بۆ ئەنجامدانی تاوانەكەی، ئەم پرۆسەیە بەئاسانی دەسەلمێنرێت كە جینوسایدە و هیچی لە جینوسایدە دانپێدانراوەكانی تر كەمتر نیە . دوای ئەوەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لەڕاپەرینێكی جەماوەریدا توانی بەشی هەرە زۆری باشووری كوردستان رزگاربكات و بە پشتگیری سنورداری نێودەولەتی توانی كیانێكی سیاسی و ئەزمونێكی دیموكراسی دابمەزرێنێت و پرسی بێ سەروشوێنەكان دیاریكردنی چارەنوسیان لە پێشەوەی بەرنامە و ئەجندای سەركردایەتی سیاسی و كوردستان و كەسوكاریان بوو ، بەڵام هەتاكو سالی(2003) چارەنوسیان دیاری نەبوو . دوای پرۆسەی رزگاركردنی عێراق لە چنگالی دیكتاتوریەت ، پەیتا پەیتا گۆرە بەكۆمەلەكان و چەندین بەلگە و دكيومێنت بوونە گەواهیری دڕندایەتی و تاوانباری بەعسیەكان و ئێدی چارەنوسی بێ سەروشوێنكراوان و دەستگیر كراوان بە تەواوی یەكلایی بویەوە و قۆناغێكی نوێش بۆ خەباتی گەلی كوردستان هاتە كایەوە، گۆرە بەكۆمەلەكان و بەلگەنامە و دكیۆمێنتەكان بونە بەلگەی تاوان بۆ سەلماندنی مەزلومیەتی گەلی كورد لەدادگای باڵای تاوانەكانی عێراق كاری لەسەر كرا و زۆرێك لە تاوانباران لە بەردەم دادگادا ئامادەكراون و دانیشتنەكانی دادگا بۆ دادگایی كردنیان دەست پێكراون . دواتریش هەندێ لە دۆسیەكان گەیشتە ئەنجامی كۆتایی و بریاریان لەسەر درا، بەڵام هەندێ دۆسیەش ماون كە ئومێدەخوازین ئەوانیش بە ئەنجامی كۆتایی بگەن . ئەوەی كە زۆر گرنگە ئاماژەی پێ بدرێت دانپێنانی فەرمی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بوو بە ناسینی ئەم تاوانە وەكو جینوساید . بێگومان ئەم دانپێنانەش بەلگەیەكی تری بەهێزە بۆ گەلەكەمان كە بەلگەكان و دكیۆمێنتەكانی ترمان بەهێز دەكات بۆ سەلماندنی ئەم تاوانانە و بەجیهانی كردنی ئەم پرۆسەیە .

چونكە لەكاتێكدا كە دادگای باڵای تاوانەكان و دادگای پێداچونەوەی عێراقی (تەمیز) ئەم تاوانانە بەجینوساید بناسن و دانپێبنێن، چۆن دەكرێت ولاتانی تر و رێكخراوەكانی مرۆیی و نێودەولەتی نكوڵی لێ بكەن و دان پێنەنێن ؟ بەڵام لێرەدا راستییەك هەیە كە دەبێت ئاماژەی پێ بكەین ئەویش ئەمەیە كە هیچ كێشەیەك بەتایبەتی كێشەیەكی گەورەی وەكو بەجیهان كردنی جینوساید بەبێ هەوڵدان و كار كردنی بەردەوام بە ئەنجام ناگات. لەم پێناوەشدا چەندین رێكخراوی نا حكومی و سەنتەری تایبەت دامەزراون و جێگای خوشحالیە كە سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەتایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەغێكی باشیان بەم پرسە داوە و بەجدی هەولی بۆ دەدەن . رێكخراوەكان و سەنتەرە تایبەتییەكان چالاكی باشیان ئەنجام داوە بەڵام زۆربەی هەرە زۆری ئەم چالاكی و هەولانە بەهۆی پەرتەوازەی و نەبوونی پەیوەندی و يةكيَتيةكى بەهێز وەك پێویست كاریگەری خۆیان نەبویە . بۆیە هەست دەكرێت كەبەرە بەرە كۆ دەنگیەكی باش لە نێو رێكخراوەكان و دامەزراوەكانی كوردستان دا دروست دەبێت هەر چەندە هەندێ لایەن هەوڵ دەدەن ئەم پرسە بۆ بەدی هێنانی هەندێ ئامانجی تەسكی سیاسی، كەسێتی، حزبی.....هتد بەكار بهێنن تەنانەت هەندێ جار وەكو چەكێك بو بێ بایەخكردنی دەسكەوتە نەتەوەییەكانمان و شكاندنی شكۆی دامەزراوەكانی كوردستان بەكار دێنن، بەڵام خۆشبەختانە راستی و رەوایی كێشەی گەلەكەمان و هۆشیاری نەتەوەكەمان خەمخۆری هەولەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی و دامەزراوەكانی تری كوردستان ئەم پلانەشیان پوچەلكردووە. ئەمرۆ خوێنی شەهیدان و قوربانییەكانمان بەفیرۆ نەچووە گەلەكەمان لە سایەی خوێنی شەهیدان بەتایبەتی قوربانیەكانی جینوساید ئەمرۆ خاوەن كیانێكی سیاسی بەهێزن و رۆژ لە دوای رۆژیش گەشە دەكات . پرسی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان یەكێك لەو بابەتە هەستیار و چارەنوسازەیە كە هەموو تاكەكانی كوردستان كۆكن و وەكو رایەلەیەك گشت تاكەكانی كومەڵگاكەمان بەهەموو جیاوازیەكانی سیاسی و بیروباوەر و ئایدۆلوژیەكانیانەوە پێكەوە دەبەستێتەوە . بۆیە پێویستە ئەم یەكبوون و یەك هەلوێستیە و یەكدەنگیە، لەكارو چالاكیەكانیشماندا ڕەنگ بداتەوە و گشت تواناكانمان یەك بخەین لە پێناو ئەم ئامانجە پیرۆزەدا پرسی بە جیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان پێویستی بە ڕاپەرینێكی جەماوەری وەكو ڕاپەرینی سالی (1991) هەیە لە رووی ئیرادەی بەهێزی خەباتگیریەوە بەڵام بە هەناسەیەكی قۆل و لە بن نەهاتوو، هەروەها بە پروگرامێكی دیاری كراوی نەخشە بۆ دارێژراو بە بەشداری هەموو لایەك . نەمری و سەربەرزی بۆ گشت شەهیدان و هەر شاد بێت روحی بەرزەفری شەهیدانی جینوسایدی كوردستان بە گشتی و بەرزبێت یادی 27 سالەی جینوسایدی بارزانیەكان .