بەرێوەبەرایەتی دەزگای هەرمان سەردانی سەرۆكی پەرلەمان دكات

image

لە 27 ساڵەی جینوسایدی بارزانیاندا :

 

بەرێوەبەرایەتی دەزگای هەرمان سەردانی سەرۆكی پەرلەمان دكات

 

رێكەوتی21/7/2010 كاتژمێر10:30 شاندێكی دەزگای هەرمان كە پێك هاتبوون لە بەرێزان ( فاخر علی عارف ) بەرێوبەری گشتی دەزگای هەرمان و ( مبەشەر حسن حدو و سەبیح عزەت ) ئەندامی دەستەی بەرێوبەرایەتی دەزگا بۆ مەبەستی خستنەڕوو و باسكردنی پروژەێكی تایبەتی دەزگای هەرمان لە بارەی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان سەردانی بەرێز (د. كەمال كەركوكی) سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و كە لەگەل پێشوازیەكی گەرمی بەرێزیان بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك قسە و گفتوگو لە سەر ئەم پروژەیە كراوە كە بەلای سەرۆكی پەرلەمانەوە ئەم پروژەیە هەنگاوێكی زۆر پێوست و گرنگە بەڵام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و تەنسیق لەلایەن ئەم رێكخراو و لایەنە و كەسایەتیانەی كە بەم ئەركە پیرۆزە هەلدەستن . هەروەها بەرێز سەرۆكی پەرلەمان زۆر بە راشكاوانە داكۆكی كرد لە سەر ئەوەی كە پێویستە گشت هەوڵەكانی پەیوەندیدار چڕ بكرێنەوە لە سەر كاركرن لەپێناو بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان .

شایانی باسە دەزگای هەرمان لەڕێگای لقی ئەلمانیا و ئەوروپای خۆیەوە كە بەرێز (پرۆفیسور هەڤال میرو) سەرپەریشتی دەكات بەهۆی بزاڤی بەردەوامیاندا توانیویانە پرسی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان كاری باش و گونجاو بۆی بكەن بەتایبەتی لەڕێكای پەیوەندی كردن لەگەل كەسایەتی سیاسی و حقوقی و بەرناسی جیهانی و هەروەها كۆمەلە و رێكخراو و دامەزراوەی پەیوەست بە مافی مروڤ لە ئەوروپا و ئەلمانیا .

 

لەم چوارچێوەیەدا بە هەماهەنگی لەگەل چەند كەسایەتی دلسۆزی بواری مافی مروڤ دەزگای هەرمان لەگەل لقی خۆیدا پرۆژەێكی تایبەت بە مەبەستی بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان لە رێگای هاودەنگی و هاوكاری و هەماهەنگی گشت ئەو لایەنانەی كە لەم بوارەدا كار دەكەن بەڵام تا وەكو ئێستا مخابن هەنگاوەكان لەبەر پەرتەوازی هەوڵەكان وەكو پێویست نەكەوتوونەتە بەر چاوی ڕای گشتی كوردستانی . بۆیە دەزگای هەرمان پێی وایە بۆ سەركەوتن لەم پرۆسەیەدا ( بەجیهانی كردنی جینوسایدی كوردستان ) پێویستە سەرەتا ڕای گشتی كوردستانی تایبەتی كەسوكاری قوربانیان و بسپۆرانی ئەم بوارە ئاگادار و تێكەلی هەنگاوەكان بكرێت .

بۆ ئەم مەبەستە بریارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا شاندێكی دەزگای هەرمان بە سەرۆكایەتی بەرێز ( فاخر علی عارف ) بەرێوەبەری دەزگا و هاورێیەتی (مبەشەر حەسەن حەدو ) ئەندامە دەستەی بەرێوەبەر و بەرێز ( رسمەت خدر میرخان ) ڕاوێژكاری یاسایی سەردانی چەند وولاتێكی ئەوروپا بكەن . كە بەرێز سەرۆكی پەرلەمان زێدەباری هیوای سەركەوتن بۆ ئەم شاندە پشتگیری و هاودڵی خۆی هاوڕێ لەگەل روناهی خستنە پێش بۆ گرتنەبەری باشترین ڕێگا بۆ جێبەجێ كردنی ئەركەكان دەربڕی .